مه‌لا نه‌سره‌دین و که‌ره‌که‌ی
ڕۆژێکیان مه‌لانه‌سره‌دین خه‌ریک بوو، لقه‌دارێکی ئه‌بڕیه‌وه، که خۆی له‌سه‌ری
دانیشتبوو. کابرایێکیش هات و گوتی هۆی مه‌لانه‌سره‌دین ئه‌گه‌ر ئه‌و لقه وا
له سه‌ری دانیشتویت ببڕیته‌وه ئه‌که‌ویته خواره‌وه ! مه‌لانه‌سره‌دین گوتی:
ناکه‌وم، کارت نه‌بێ به سه‌رمه‌وه!
کابرا رۆیشت. پاشان مه‌لا خه‌ریکی دار
بڕینه‌وه‌ی خۆی بوو!
هه‌ر که لقه‌که‌ی بڕییه‌وه خۆیشی که‌وته
خواره‌وه!

مه‌لا به خۆی وت: به خوا ئه‌م
کابرا ڕاسی ده‌کرد که من ده‌که‌ومه خواره‌وه له سه‌ر داره‌که، وا بزانم ئه‌و کابرا ده‌زانێت من کێی ده‌مرم. مه‌لا
هه‌ڵات به دوای کابرا که، که گێیشتۆ به کابراکه،
مه‌لا گوتی
پێی به‌خوا تۆ ڕاسو
کرد من که‌وتمه خواره‌وه له داره‌که وابزانم تۆ غهیبزانیت! ئه‌رێ من که‌ی
ئه‌مرم؟
کابراش وتی هه‌ر وه‌ختێک که‌ره‌که‌ت سێ تڕی
لێ به‌ر بوو ئه‌وا تۆش ئه‌مریت!
مه‌لا که‌ره‌که‌ی دا به‌ر و که‌وته ڕێ!
رێگه‌که سه‌ره‌و لێژی بوو، که‌ره‌که به زه‌حمه‌ت به باره‌که‌یه‌وه سه‌ر
ده‌که‌وت. پاش ماوه‌یه‌ک که‌ره‌که تڕێکی لێ به‌ربوو، مه‌لا وتی ئه‌ی هاوار
ئه‌ژنۆم شکا!
که‌مێکی تر رۆیشتن که‌ره‌که تڕێکی تری لێ
به‌ر بوو، مه‌لا وتی ئای هاوار پشتم شکا!
بڕێکی تر که رۆیشتن که‌ره‌که تڕێکی تری لێ
به‌ر بوو، مه‌لا وتی ئای هاوار خۆ ئه‌وه مردم!
خۆی کرد به مردوو! مه‌لایان برد شۆردیان ،
پاشان خستنیانه ناو تابووت و به‌ره‌وه سه‌ر قه‌بران ڕێ که‌وتن!
گه‌یشتنه سه‌ر چه‌مێک، چه‌مه‌که بوواری
نه‌ئه‌دا، یه‌کێک پرسی ئه‌رێ له کوێوه بووار ئه‌دات؟
مه‌لا له ناو تابووته‌که هه‌ستا و سه‌ری به‌رز
کرده‌وه و وتی ئه‌و وه‌خته وا من زینوو بووم ئالێره‌وه بوواری ئه‌دا!
ڤیان گوڵبه‌ده‌ن
تورک‌و ـ فینلاند
پۆلی سێ
9 ساڵان
|